بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە پرسی بەڵێنەکای ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لێدوانی ئەورووپییەکان، وتی: ئێمە لە بواری بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەبری زۆرمان هەبوو. یەک ساڵ ئێمە چاوەڕوانی بووین و بە قسەی ئەورووپییەکانمان کرد و ئەوان بەردەوام بەڵێنیان دا و وتیان یەک هەفتەی دیکە، یەک مانگی دیکە، دوو مانگی دیکە.
ڕۆحانی جەختی کرد: ئەورووپاییەکان بەڵێنیان دا و کردەییان نەکردەوە و یان نەیانتوانی کردەیی بکەنەوە. دوای یەکساڵیش کە بەڵێنەکانمان کەم کردەوە، وتیان ئەگەر تا دوو مانگی دیکە گەڕنەوە ئێمەش دەگەڕینەوە. لەم پێوەندیەدا دوو مانگ دوومانگ بەڵێنەکانمان کەم کردەوە تا لە کۆتاییدا سەرجەم بەڵێنەکانمان نایە لاوە. هەمیشە وتوومانە و ئێستاش دەیڵێین ئێوە بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانتان، یەک کاتژمێر دواتر ئێمەش دەگەڕینەوە.
بۆچوونی ئێوە