بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: ئەوە بەتواوەتی پێوەندی بە دەوڵەتی بایدنەوە هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئێران دەیەوێت چ هەنگاوێت هەلبگرێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان؟، وتی: تۆپی یاریەکە ئێستا لە زەوینی ئەمریکایە. ئەمریکا ساڵی 2018 لە سەردەمی دەوڵەتی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووە دەرەوە؛ کەواتە ئەوە ئەمریکایە کە ئەبێ بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت سیاسەتی دەوڵەتی پێشوو درێژە بدات یان پەڕەیەکی نوێ بکاتەوە.
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە وتنی ئەوەی کە ئەوە بەتواوەتی بە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا پەیوەندی هەیە، وتی: کەواتە هەر کات ئەوان گەڕانەوە سەر بەڵێنەکانی خۆیان، ئەوا ئێمەش دەستبەجێ دەگەڕینەوە سەر بەڵینەکانمان.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ئیران ئامادەی گۆڕینەوەی زیندانییەکانە؟ وتی: ئێمە ئامادەی گۆڕینەوەی بەربڵاوی هەموو زیندانییەکان لە هەر دوولاین؛ لە ئەمریکا، لە ئێران و ئەوانەی کە پێویستە بگەڕێندرێنەوە دەستی ئەمریکا و ئەوە پرسێکی زۆر ئاسان و سادەیە.
Your Comment