بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە رایگەیاند: بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بەداخەوە پێنج کۆڵبەر کە لە هەرەسدا گیریان کردبوو، گیانیان لەدەست دا. ئاڵبەت ئێستا تەرمی ئەوان لە ناو سنووری تورکیا دۆزراوەتەوە کە دوای هەماهەنگییەکان دەگەڕێندرێتەوە ئێران.
بەرپرسانی سنووری بەردەوام جەختیان کردووە کە هاووڵاتیانی ئێران لە پەڕینەوەی بێ مۆڵەت لە سنوور خۆیان ببوێرن تا بە پێێ دۆخی ناوچەکە، تووشی ئاوەها کارەسات و ڕووداوێکی دڵتەزێن نەبن.
ڕۆژی 29 ی بەفرانباری ڕابردوو بەهۆی کڕێوە و بارینی بەفر لە سنووری ئێران و تورکیا پێنج کۆڵبەری کورد شوێن بزر بوون.
ئەو پێنج کەسە خەڵکی گوندی کوران لە بەشی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ بوون کە لە هەشت کیلۆمەتری سنووری ئێران و تورکیایە.
بۆچوونی ئێوە