بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید شوانی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقیە ئاماژەی بەوەكردووە کە "شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی دارایی و بەشێک لەبەرپرسانی حکومی تاووتوێی بابەتی پڕۆژەیاسای بودجەی کردووە.
"، رونیشیكردوەتەوە، "گفتوگۆکانمان لەبارەی بودجە هەردوو بواری هونەری و سیاسیش دەگرێتەوە" و "هەندێک لەبەرپرسانی بەغدا تێبینی و پرسیاریان هەبوو لەبارەی داهاتی بەدەستهاتوی هەرێم و قەبارەی خەرجییەکان و داوایانکردوە ڕوونکردنەوە بدەین".
خالید شوانی پێشیوایە، "دروستکردنی لیژنەیەکی چاودێر دارایی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ چارەسەردەکات".
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئاشكراشی كرد کە "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەک ملیۆن و 230 هەزار نیيە وەک ئەوەی دەوترێت، بەڵكو 750 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئەوەی تر خانەنشینان و دەستبەری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدانن".
بەوتەی ناوبراو، "12%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، موچەو هاوکاری وەردەگرن".
Your Comment