AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٦ ١٧:٠٤

داهێنانی سیستەمی لەیزری ڕێک بۆ چارەسەری شێرپەنجە

داهێنانی سیستەمی لەیزری ڕێک بۆ چارەسەری شێرپەنجە

لێکۆڵەران سیستەمێکی لەیزریان داهێناوە کە یارمەتی نەشتەرگەران دەدات بۆ ئەوەی شێرپەنجە بە سەرنج و هێمنی زۆرتر لەناو ببەن.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی پرێس ئەسۆسیەیشن، لێکۆڵەرانی زانکۆی هێریوت وات لە ئێدینبرا خەریکی گەشەدان بە سیستەمێکن کە یارمەتی نەشتەرگەران ئەدات خانە شێرپەنجەییەکان بە چۆنایەتی باشتر و بە بێ خەساردان لە تەنراوە سالمەکان لەناو بەرن.

پرۆفسۆر جاناتان شپارد بووجەی 1.2 میلیۆن پۆندی وەرگرتووە بۆ گەشەدان بەم سیستەمە. لێکۆڵەرانێکی بەناوبانگ ئەم گەڵاڵەیان بۆ شێرپەنجەی کلورکتاڵ ئەزموون کردووە و ئێستا لە گەڵ پزیشکانی زانکۆ و نەخۆشخانەی لیدز هاوکاری دەکەن تا سیستەمێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مێشک پەرە پێ بدەن.

News ID 35735

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha