بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی یەمەنی ئەلمەسیرە جەختی کرد کە دوژمنای ئێران لەوانە ئەمریکا شکستیان هێنا لە بەسفر گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئەو وڵاتە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بە پشت بەستن بە توانای ناوخۆیی، بە شێوەیەکی پتەو بەدوای شکستی گەمارۆکان دژی بەشی هەناردە کردنی نەوتی ئێرانین.
زەنگەنە لە درێژەی ئەو گفتوگۆیەدا وتیشی کە ئێران سەدا 80 ی جیهازاتی نەوتی نەگۆڕی خۆی لە ناوخۆی بەرهەم دەهێنیت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران توانیویە لە بەشی پێوەندیدار بە مۆتۆری تووربینی گازی و هێنانە دەرەوەی نەوت سەربەخۆ بێت.
زەنگەنە وتی: ئێمە هیوادارین کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بە پشت بەستن بە کۆمپانیا زانست بنەڕەتەکان لە بەشەکانی پێوەندیدار بە ماتۆری قورسیش سەربەخۆ ببینەوە.
Your Comment