بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئەرمەنیا دەکرێت

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان لە دروست بوونی دەرفەتی تایبەت بۆ هەناردە کردنی بەرهەم کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکانی ئەو پارێزگایە بۆ ئەرمەنیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی قەوقاز و دروست بوونی کێشە بۆ هەناردە کردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بازرگانە تورکیاییەکان بۆ وڵاتی ئەرمەنیا ئەو دەرفەتە بۆ بەرهەمهێنەرانی ئێرانی خۆش بووە تا بتوانن بەرهەمەکانی خۆیان هەناردەی ئەو وڵاتە بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: وەبەرهێنەرانی کوردستانی لە بەشی بەرهەمە دەریاییەکان وەکوو ماسی تازە و فریز کراو، فیلە ماسی و لە بەشی وەبەرهێنانی ئاژەڵ وەکوو گۆشت، ئێسقان، شاخ و ... بەرهەمەکانیان هەناردە بکەن.

فەتحی ڕاشیگەیاند: لە بەشی کشتوکاڵیش دەتوانن بەرهەمگەلێک وەکوو پیواز و ڕیشەی جۆرەکانی گژو گیا، نەمام، جۆرەکانی قارچک، خونچە و گوڵ، گەڵا، چیمەڵانی، گوڵسەنگ، تەماتە، سیر، کەلەم، کاهوو، گێزەر، شەڵغەم، چەوەندەر، کەرەفس، ترپچە هەناردە بکەن.

ناوبراو وتیشی: بەرهەمهێنەرانی کوردستانی لە بەشی کشتوکاڵ دەتوانن خەیار، سەوزەمەنی، سەوزیی وشک، مۆز، ورما، هەنجیر، ئاناناس، ئاووکادۆ، ئەنبە، ترێ تازە و وشک، کاڵەک، هەنی، سێو، هەرمێ، بەی، شڵانە، بڵاڵووک، و ..... هەناردەی وڵاتی ئەرمەنیا بکەن.

News Code 35693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha