AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٤ ٠٩:٤٨

ڕاهیاب ملەلی مەریوان لە خولی نایابی والیباڵ بەرانبەر یەزد بەزێندرا

 ڕاهیاب ملەلی مەریوان لە خولی نایابی والیباڵ بەرانبەر یەزد بەزێندرا

یانەی والیباڵی ڕاهیاب ملەلی مەریوان لە درێژەی شکستەکانی خۆیدا لە خولی نایابی والیباڵ بە ئەنجامی سێ بە سفر بەرانبەر ڕکابەرە یەزدییەکەی بەزی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یانەی ڕاهیاب ملەلی مەریوان لە هەفتەی بیست و سێهەمی خولی نایابی والیباڵی ئێران ڕۆژی هەینی چووە کێبڕکێی یانەی خاتەمی ئەردەکانی یەزد.

یاریزانانی تۆپی دەستی ڕاهیاب ملەل لە ئەو دیدارەدا بۆ وەدەستهێنانی سێ خاڵ چوونە مەیدانی کێبڕکێ بەڵام دوو سێتی یەکەمیان بە جیاوازیەکی کەمەوە دانا و لە سێتی سێهەمیش بەزین بەڵام ئەمجارە بە جیاوازی زۆرەوە.

یاریزانانی تۆپی دەستی یانەی مەریوان تا ئێستا لە ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان تەنیا دوو بردنەوەیان هەبووە و لە 19 یاریدا بەزیون.

کێبڕکێیەکان هەفتەی 24 ەم کە ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ڕێبەندان، هەفتەکانی 25  تا 27 لە ڕۆژانی 13, 15 و 17 ی ڕێبەندان و سێ هەفتەی کۆتایی قۆناغی سەرەتایی لە ڕۆژانی 25، 27، 29 ی رێبەندان بەڕێوە دەچێت.

لە کۆتاییشداقۆناغی سەرەتایی خولی نایاب بە بەڕێوە چوونی یاریی یانەکانی ئازەر باتری ورمێ و ڕهیاب ملەلی کوردستان لە ڕۆژی 30 ی ڕێبەندان کۆتایی دێت و هەشت یانەی خولی نایاب دەچنە قۆناغی کۆتایی.

News ID 35692

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha