AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٨ ١٠:٠٧

فاکس نیوز پاگەندەی کرد:

مووشکێکی ئێران لە مەودای 160 کیلۆمەتری پاپۆڕێکی ئەمریکییەوە کەوتە خوارەوە

مووشکێکی ئێران لە مەودای 160 کیلۆمەتری پاپۆڕێکی ئەمریکییەوە کەوتە خوارەوە

کەناڵی فاکس نیوز پاگەندەی کرد کە مووشەکێکی هاوێژراو لەلایەن ئێرانەوە لە مەودای 160 کیلۆمەتری کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس نیمیتزی ئەمریکاوە هاتووەتە خوارەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەل بەڕێوە چوونی قۆناغی دووهەم و کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە15 ی سوپای پاسداران کەناڵی فاکس نیوزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی نەناس پاگەندەی کرد کە دوو مووشەکی دوورهاوێژی هاوێژراو لە ئەو مانۆڕە لە مەودای 160 کیلۆمەتری کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس نیمیتزی ئەمریکا و هەروەها لە 32 کیلۆمەتری پاپۆڕێکی بازرگانی هاتووەتە خوارەوە.

فاکس نیوز هەروەها پاگەندەی کرد کە هاتنە خوارەوەی مووشەک لە نزیکی پاپۆڕی بازرگانی جێی نیگەرانییە بەڵام سوپای ئەمریکا هاتنە خوارەوەی مووشەک لە مەودای 160 کیلۆمەتری بە هەڕەشە نازانێت.

شیاوی باسە هەرچەندە فەرمانبەرانی ناو نیمیتز هاویشتنی ئەو مووشەکانەیان نەدیوە بەڵام مانگیلە دەستکردە سیخوڕییەکانی ئەمریکا ڕاپۆرتیان دا کە هاویشتنی ئەو مووشەکانە لەلایەن ئێرانیان شوێنگیری کردووە.

News ID 35607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha