ئەمریکا 5 کەسی هاوپەیوەند بە ئێرانەوە گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوای هێنانە ئارای پاگەندەی بێ بنەما لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە، بە سەر پێنج کەسەوە هاوپەیوەند بە ئێران، گەمارۆی سەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوێنێ سێشەممە دوای هێنانە ئارای پاگەندەگەلێکی بێ بنەما للایەن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە، گەمارۆی بە سەر پێنج کەس هاوپەیوەند بە ئێران، سەپاند.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەو بارەوە هاتووە کە ئەو وڵاتە پێنج کەسی لە عێراق، مەغریب و عەرەبستانەوە گەمارۆ داوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لەو بارەوە پاگەندەی کرد کە ئەو کەسانە لەسەر پرسی پێوەندی ئێران لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە گەمارۆ دراون.

مایک پەمپێئۆ لە دوا ڕۆژەکانی تەمەنی دەوڵەتی ئێستای ئەو وڵاتە پاگەندەی کرد کە گوایە گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە ئێران بنکەی هەیە.

News Code 35559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha