بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ئەردەکانیان لە کۆبوونەوەی بازرگانی کۆمیسیۆنی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق وتی: گەییشتن بە ئامانجی پێویست، پێویستی بە چارەسەری لەمپەرە گومڕوگییەکان، دراو و بانکی، گواستنەوەی پارە و ڕێگەدان بە کەرتی تایبەتە.
ناوبراو هەروەها لەسەر چارەسەری کێشەکان وەکوو پرسی ستاندارد، گومڕوگ و کارە هاوشێوەیکانی دیکە بۆ گەییشتن بە ئاستی هاوردە و بردەی بازرگانی بۆ سەرووی 20 ملیار دۆلار لە ساڵدا، جەختی کرد.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق دوای شەش ساڵ ڕاگیران ئەمڕۆ دووبارە دەستی بەکار کرد، زیادی کرد کە بەڕێوە چوونی ئەم دەستە کۆبوونەوەگەلە، ڕێگای پێوەندی بازرگانی و ئابووری دوو وڵاتەکە هەموار دەکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە