بە پێی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە وت و وێژ لە گەڵ NHK ژاپۆن بە ئاماژە بەوەی کە ئێران پیتاندنی 20 لە سەدی دەست پێ کردووە، وتی: ئەم کارە دژی ڕێککەوتنەکانی بەرجامە بەڵام بە پێی مافی ئێران ئەنجام دراوە کەواتە هەڵوەشانەوەی بەرجام نییە.
ئەو وتیشی: خەڵکی ئێران لە گەمارۆکانی ئەمریکا زیانی زۆریان پێ گەیشت بەڵام گەر گەمارۆکان هەڵوەشێتەوە، پیتاندنی 20 لە سەدی لە زووترین کاتدا کۆتایی دێت.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ بەرجام، وتیشی: خۆیان دەبێ بڕیار بدەن، ئێمە پێشوازی دەکەین بەڵام تکایان لێ ناکەین. بایدن نابێ هەر بە قسە بیلێت و دەبێ کارێکی جیدی بکات.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگری کۆریای باشوور، ڕوونی کردەوە: ئەوە بابەتێکی سیاسی نییە و پێوەندی بە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لەو وڵاتە نییە و بە هۆی پیس کردنی ژینگە ڕاگیراوە.
Your Comment