بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە مامۆستا ماجد مەردوخڕۆحانی پێداچوونەوەی بۆ کردووە. کتێبەکە لە شەش بەش پێکهاتووە و مەبەستی فێرکردنی بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک بە خوێندکاران و هۆگرانی ئەدەبی چیرۆکە.
لە هەر بەشێکدا نووسەر یەکێک لە بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک وەکوو: تانوپۆ، کەسایەتی و نمایشکردنی کەسەکان، گۆشەنیگاکان و ناوەڕۆکی خستووەتە بەرچاو و لە ڕۆمان و کورتە چیرۆکە کوردییەکاندا نموونەی بۆ هێناوەتەوە.
بۆ هەر کام لەم بەشانە سێ چیرۆکی هەڵبژاردووە و پاش هەر چیرۆکێک چەن پرسیاری هاوردووە کە سەرنجی خوێنەر ڕابکێشێت بۆ لای ئەو تایبەتمەندیانە کە لە هەر کام لەو چیرۆکانەدا بەرچاوترن. جیاوازی بەرچاوی ئەم کتێبە لەوەدایە کە هەوڵی داوە لە ڕوانگەییەکی پسپۆڕانەوە، وەکوو ئەو نموونانە لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ وتنەوەی وانەی ئەدەبی چیرۆک بە کار دێن، بڕوانێتە ئەدەبی چیرۆک و بۆشاییەک بۆ خوێندکارانی زمان و ئەدەبی کوردی پڕ بکاتەوە.
هەروەها هەوڵی نووسەر لەم کتێبەدا ئەوە بووە کە چیرۆکگەلێک لە زمانی کوردیدا هەڵبژێت کە لە باری تەکنیکەوە سەرنجڕاکێشتر بن.
بۆچوونی ئێوە