بەشێک لە تاقی کەسرا ڕووخا

هەندێک چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بە دانانی وێنەگەلێک لە ڕووخانی بەشێک لە بینای مێژوویی تاقی کەسرا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق، هەواڵیان داوە کە بەشێک لە میچی بینای مێژوویی و بەناوبانگی، تاقی کەسرا لە ناوچەی مەدائین لە بەغدا ڕووخاوە.

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هۆگرانی میراتی فەرهەنگی ئەو وڵاتە لە ڕەخنە بە کردەوەی دەوڵەتی عێراق بۆ پاراستنی ئەو ئاسەوارە، دەوڵەتیان بە سەرەنج نەدان بە ئەو بینا مێژووییە  تۆمەتبار کرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

لە چەندین ساڵ لەمەوپیشەوە قسەگەلێک سەبارەت بە هاوکاری لە نێوان ئێران و عێراق بۆ نوێ کردنەوەی ئەو بینا لە نێوان بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی کراوە بەڵام هیچکات کردەیی نەبووەتەوە. تەنانەت کۆنینەناسەکانی ئێران چەندین جار داوایان لە بەرپرسان کردووە بۆ نوێ کردنەوەی ئەو  بینا مێژووییە هاوکاری بکەن.

بە گوێرەی هەواڵەکان مەرجی ئێران بۆ هاوکاری لە ئەو بوارە دابینی تێچووی پسپۆڕانی ئێرانی لە لایەن عێراقەوە بووە بەڵام وادیارە دوو دەوڵەتەکە لەو بارەوە نەگەیشتوونەتە ئەنجامێک.

تاقی کەسرا یان ئەیوانی مەداین بەناوباگترین بینای سەردەمی ساسانییەکانە کە لە 40 کیلۆمەتری باشووری بەغدا لە کەنارە ڕۆژهەڵاتییەکانی دیجلە هەڵکەوتووە. مێژووی چێ کرانی دەگەڕێتەوە بۆ 550 ی زایینی. ئەو بینا بە خشت و گەچ چێ کراوە و 30 مەتر بەرزایی هەیە.

News Code 35433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =