AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٤ ٠٩:٥٥

بە بڕیارێکی نهێنی؛

ئەمریکا کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکەی لە کەنداوی فارس بردە دەرەوە

ئەمریکا کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکەی  لە کەنداوی فارس بردە دەرەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بڕیاری خۆی بۆ گەڕاندنەوەی کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس نیمیتز لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بڕیاری خۆی بۆ گەڕاندنەوەی کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس نیمیتز لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو بەیاننامە پێنتاگۆن، کریس میلێر نوێنەری وەزارەتی بەرگری فەرمانی داوە کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس نیمیتز بە تەواو بوونی ئەرکی دە مانگەی بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.

ئەو کۆپاپۆڕە بۆ قەرەبوو کردنەوەی، کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و سوماڵ لە ناوچەکە هێنرابووە ناوچەکە.

پێشتریش لە ڕێکەوتی 10 ی بەفرانبار لێژنەی تیرۆریستی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام ڕایگەیاندبوو کە دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی 52 بە گەشتی ڕاستەوخۆ و بە وەرگرتنی سووتەمەنی لە بنکەیەک لە ویلایەتی داکوتای باکووری هێنرایە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

News ID 35430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha