AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١١ ٢٠:٢٢

ڕۆحانی:

سنوورەکان بۆ بەرگری لە هاتنی ڤایرۆسی نوێ کۆنترۆڵ بکرێن

سنوورەکان بۆ بەرگری لە هاتنی ڤایرۆسی نوێ کۆنترۆڵ بکرێن

سەرۆک کۆمار داکۆکی کردە سەر پێویست بوونی کۆنترۆڵی توندوتۆڵی سنوورە ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەکان بۆ بەرگری کردن لە هاتنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.

بە پێی هەوالی مێهر، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە دانیشتنی بنکەی بەرگری لە کۆرۆنا، داوای کرد کە ئەو گەڵاڵە و کارانەی کە لە کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا کاریگەرتر بوون، بناسێندرێن و بە پێی ئەوانە گەڵاڵەی گشتی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا ئامادە بکرێت تا وڵاتمان بە دۆخێکی ئاسایی بگات.

ئەو زیادی کرد: دەبێ لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ئەو کار و پیشانە کە بە هۆی کۆرۆناوە داخراون و دەستیان لە کار کێشاوە بکرێت و ئەوەی کە چۆن دەتوانن چالاکین دەست پێ بکەنەوە، بۆیان دیاری بکرێت.

سەرۆک کۆمار وێڕای دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشکەکان و ماندوونەبوونیان، داوای لە خەڵک کرد کە بە لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان، یارمەتی ئەوان بدەن.

ڕۆحانی هەروەها داکۆکی کردە سەر کۆنترۆڵی توندوتیژانەی سنوورە ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەکان بە مەبەستی بەرگری کردن لە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وتیشی: وڵاتی ئێمە دەبێ بە تەواوەتی وشیار بێت و ئاگای لە هەموو شتەکان بێت تا بتوانێ ئەم نەخۆشییە کۆنترۆڵ بکات.

News ID 35400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha