ئێران، عێراقی نەکردووەتە جێی تۆڵە کردنەوە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلعەهد جەختی کرد کە ئێران، عێراقی نەکردووەتە شوێنی تۆڵە کردنەوەی ئەوەی بەرانبەری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلعەهد جەختی کرد کە ئێران، عێراقی نەکردووەتە شوێنی تۆڵە کردنەوەی ئەوەی بەرانبەری دەکرێت.

ئیرەج مەسجدی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرنامەی سیاسی ئەلئەبعاد بە ئەرێنی و سازێنەر وەسف کردنی پێوەندی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی عێراق لە هەموو بوارەکان وتی: کازمی لە دۆستانی لەمێژینەیە و پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئەو باشە.

ناوبراو زیادی کرد: داواکارییەکانی خەڵک هەر حەقە و ئێمە وەکوو مافێک چاو لە خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەین.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران، عێراقی نەکردووەتە شوێنی تۆڵە کردنەوەی ئەوە بەرانبەری دەرکێت، درێژەی دا: ئەگەر مەبەست لە دزەی ئێران خۆش ویستنی ئێمە لەلایەن عێراقییەکانەوە بێت، ئێمە خۆمان ئەوە دەزانین چونکوو گەلی ئێرانیش خەڵکی عێراقیان خۆش دەوێت.

مەسجدی لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە عێراق لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانیش وتی: وەڵامی ئێمە بە تیرۆری شەهید سولەیمانی ڕاستەوخۆ دژی بنکەی ئەمریکا بوو و دوای ئەو کاردانەوە ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگیرا.

ناوبراو هەر جۆرە دەستێوەردانێکی ئێران لە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکای ڕەت کردەوە و زیادی کرد: ئێران بە هیچ لەونێک لە کردنە ئامانجی باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕۆڵی نەبووە و نامانەوێت عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا.

ئیرەج مەسجدی  هەروەها تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی پاسداران و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراقی جەنایەتێکی مێژوویی وەسف کرد و لەسەر پاراستنی مافی ئێران بۆ تۆڵە کردنەوە و وەڵام بە ئەو هەوڵە نامرۆڤانە جەختی کرد.

News Code 35369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =