بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیوانی شێعرەکانی مامۆستا عەباس حەقێقی، لە دوو بەرگدا، بە هەوڵی ناسر حەقێقی لە 846 پەڕە لە سلێمانی لە چاپ درا.
پێشکەیی بەرگی یەکەم نووسراوی مامۆستا ئێحسان ئەخوان لەژێر ناوی (چەند بیرەوەرییەک لە بۆکان و مامۆستا حەقیقی) و بەرگری دووهەمیش پێشەکییەکەی نووسراوی سیروان فەرەیدوون کاکەیی لە ژێرناوی (عەباس حەقێقی مەلی خۆشخوانی نێو گوڵزاری ئەدەبی کوردی)ە.
شێعرەکانی مامۆستا حەقێقی بە زمانی فارسی و کوردییە و هەروەها وەرگێڕدراوی 100 غەزەڵی حافز بە کوردی لەژێرناوی (شەونم) و (کوڵکەزێڕینە)ەشی تێدایە.
ئەو کۆمەڵە شێعرە بەنرخە ئێستا لە سنە و لە بڵاوگەکانی کوردستان لەبەردەستدایە.
مامۆستا عەباس حەقێقی، لە ساڵی 1284 لە قەرەباغی بۆکان لەدایک بوو و لە ساڵی 1375 لە تەمەنی 91 ساڵان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد. ئەو شاعێرە کوردە، شێعرەکانی سەعدی و حافزی بە کوردی وەرگێڕاوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە