بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراقی ئەمڕۆ شەممە لە جووڵەی گوماناوی و بێ وێنەی سەربازانی ئەمریکی لە بنکەیەکی سەربازی لە هەولێر هەواڵی دا.
ئەو سەرچاوە وتیشی: سەربازانی ئەمریکی جووڵەیەکی توند و بێ وێنەیان لە بنکەی سەربازی حەریر لە هەولێر ئەنجام داوە و جگە لە جێبەجێ کردنە گوماناوییەکان، خەریکی پتەو کردنەوەی ئەو بنکەیەن.
ئەو سەرچاوە عێراقییە لە درێژەدا زیادی کرد: لە چەند ڕۆژی پێشەوە چەندین سەرباز لە باکووری سووریاوە بۆ ئەو بنکە گوازراونەتەوە و 24 کاتژمێرە خەریکی چاوەدێری بەسەر دۆخەکەسان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ناوچەکە خەریکی گەشتن.
پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە باڵوێزخانەی ئەمریکا فەرمانبەرەکانی خۆیی بۆ هەولێر گواستووەتەوە کە باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا ئەوەی ڕەت کردووەتەوە.
Your Comment