هەرێم پابەندی یاسا بێت، مانگانە 500 ملیار بودجەکەی زیاد دەبێت

سەرۆکی کومیتەی پەرلەمانی گفتوگۆ لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان وتی: ئەگەر هەولێر پێەبندی یاساکان بێت، داهاتەکەی زیاتر لە ئەوەیە کە ئیسە هەیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، محەمەد شیاع سودانی لەو بارەوە وتی: من و سێ پەرلەمانتاری دیکە، داهێنەریەکمان لە ناو پەرلەمانی عێراق هێنایە ئاراوە و دانوستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردەکانمان سەبارەت بە یاسای قەرز گرتن دەستپێکرد. دانوستانەکان دوای پەسەند کرانی ئەو یاسایە لە پەرلەمان دەستی پێکرد و فراکسیۆنە کوردەکان لەو داهێنەرییە پێشوازیان کرد.

سودانی زیادی کرد: لە ڕەوتی دانوستانی شاندی دانوستانکار لە هەرێم تێگەییشتین کە ئەوان دوای ناردنی شاندی دوایی بۆ بەغدا، نیشانەگەلێکیان بۆ پێبەند بوون بە بەڕێوە یاسای قەرز گرتن ڕاگەیاندووە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی کرد: لەگەڵ شاندی دانوستانکارری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیدارمان کرد و سەبارەت بە بەڵێنەکانی هەولێر سەبارەت بە نەوت، داوکاری دارایی، هەڵبژاردنی بیومتریک و پرسەکانی دیکە گفتوگۆمان کرد و پێیانموت کە دەوڵەتی بەغدا پاگەندە دەکات ئێوە پابەندی بەڵێنەکانتان نین و ئامادە نین بەڕێوە بردنی نین.

سوودانی وتیشی: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی یاساکان بێت و داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات، داهاتێکی زیاتر لە ئەوەی کە ئێستا هەیەتی وەردەگرێت. بە شێوەیەک کە بەشی هەرێمی کوردستان سەدا 12 واتا بەرامبەر 800 ملیار دینارە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەولیر ئێستا، بەس 320 ملیار دینار وەردەگرێت.

News Code 35341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =