بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، غالب محەمەد عەلی لە تویتێکدا لەو بارەوە وتی: ئەندام فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق داواکاری وەرگرتنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیان واژۆ نەکردووە.
محەمەد عەلی هەروەها نووسی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان قوباد تاڵەبانی و دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی سنوورەکان نەکراوە و دەوڵەتی عێراق ساڵانە 13 تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
Your Comment