ئاڵای حەوت گرووپی چەکدار لە شنگاڵ هەڵگیرا

ئاڵای حەوت گرووپی چەکدار کە نمانەی خواستی خەڵکی ناوچەی لە شەنگال بوو، هێنرایە خوارەوە تا ئاڵای عێراق هەڵبکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە شاری شەنگال ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانە و هێزەکامی فیدراڵی توانیان جێی کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکان بگرێتەوە کە دوای ئازاد کردنی ئەو ناوچە، کۆنترۆڵی ناوچەکەیان لە ئەستۆ بوو.

هێزەکانی سوپای عێراق لە لە ئەم مانگەدا، بۆ یەکەم جار دوای ڕووخانی سەددام حسێن لە ساڵی 2003 چوونە ناوچەی شەنگال.

سەروان عێماد حەسەن لەو بارەوە دەڵێت: فەرماندەی هەندێک لە گرووپەکان دەیانەوێت لە ناوچەکە بکشێنەوە بەڵام هەندێک لە هێزەکانیان پەیڕەوی ناکەن لە ئەو فەرمانە.

ئێزدییەکان کە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە خراپترین جەنایەتەکانیان لەگڵ کراوە، متمانەیەکی ئەوتۆیان بە دەوڵەتی عێراق نییە و ئەوان بە پشت بەردانیان لە بەرانبەر داعش تۆمەتبار دەکەن.

گرووپە سەربازییەکانی جێگیر لە شەنگال، تێکەڵێک لە چەند گرووپ بە ئامانجی جیاوازەوە بوون. هەندێکیان نزیک لە پێشمەرگە و هەندێکی دیکە نزیک بە پەکەکە ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) بوون. هەندێکیشیان یەکینەکانی ئێزدی سەر بە حەشدی شەعبی بوون کە دوای دامەزرانی لە ساڵی 2014 لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە پاڵپشتی دەکران.

News Code 35327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =