ئەردۆغان هەڕەشەی  ئەمنیەتی بۆ سەر تورکیایە

داود ئەغڵوو وتی: ئەردۆغان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکایە و هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی بۆ تورکیا دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژسنی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئوغڵوو ڕێبەری پارتی ئایندەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای لە ژێرکۆنترۆڵی ئەمریکا و هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی بۆ وڵاتەکەی وەسف کرد.

داود ئوغڵوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە هەژماری تویتەری پارتی داهاتوو بڵاو کرایەوە وتی ئەردۆغان چی دیکە ئەو ڕێبەرە نییە کە سەرەنجی جیهان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

بە گوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی هەواڵی- شرۆڤەیی ئەعوال، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا پاگەندەی کردووە ئەردۆغان بەبۆنەی هەڕەشە و ڕیزبەندی داراییەکانی کە لە لای کۆنگرەی ئەمریکایە، لەلایەن ئەمریاکوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

داود ئوغڵوو لەو بارەوە وتوویە: ئەوە پرسێکی ئەمنیەتی جیدییە بۆ تورکیا.

News Code 35326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =