کتێبی " دەستوور زمانی کوردی"  بڵاو کرایەوە

کتێبی " دەستوور زمانی کوردی" بەرهەمی مامۆستا دکتۆر محەمەد سدێق موفتی زادە، نووسەر و شاعێری کورد لە چوار بەشدا نووسراوە و لەلایەن بڵاوگەی کوردستان ناسییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی " دەستوور زمانی کوردی" بەرهەمی مامۆستا دکتۆر محەمەد سدێق موفتی زادە، نووسەر و شاعێری کورد لە چوار بەشدا نووسراوە و لەلایەن بڵاوگەی کوردستان ناسییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. بەشی یەکەمی کتێبەکە کە خۆی دەبێتە دوو بەشەوە لە وەرزی یەکەمی زمانی کوردی بە گشتی دەناسرێت و لە وەرزی دووهەمیش ئەلفوبێی زمانی کوردی شی دەکرێتەوە. لە بەشی دووهەم پێکهاتەی وشە لە پێنج وەرزی ناو، چاوگ، ئاوڵناو، کردار و پیت شی کراوەتەوە. بەشی سێهەمیش پێکهاتەی ڕستە لە دوو وەرزی پێکهێنەرەکانی ڕستە و جۆرەکانی ڕستە ناسێندراوە. لە بەشی چوارەمی کتێبەکەش بابەتی نیگارش وەکوو پێکهێنانی چەمکی دەروونی لە قاڵبی ڕستە و وشە خراوەتە بەر باسەوە. ئەو بەشەش خۆی دوو وەرز بە ناوەکانی ئینشا و ئیملای هەیە.

دکتۆر محەمەد سدێق موفتی زادە نووسەر و شاعیر، ناسراو بە مەحزوون لە ساڵی 1300ی هەتاوی لە گوندی دشەی سەر بە جوانڕۆ لەدایک بووە. لەلای مامۆستایانی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی کوردەواری لەوانە دوو برای گەورەی خۆی خوێندوویەتی.

دکتۆر موفتی زادە لە ساڵی 1323 لە وەزارەتی فەرهەنگ واتا پەروەردە و بارهێنان دادەمەزرێت و لە شارەکانی مەهاباد، خوڕەم ئاوا و تاران وانەی وتووەتەوە. ماوەیەکیش بەرپرسی ڕۆژنامەی کوردستان دەبێت.

شیاوی باسە ئەو کتێبە لە پاییزی 1399  ی هەتاوی بە پێشەکی و لێکۆڵینەوەی دکتۆر بەهرووز چەمەن ئارا ئەندامی گرووپی لێکۆڵینەوەی زمان و وێژەی کوردی ناوندی توێژینەوەی کوردستان ناسی، لەلاین ئەو ناوەندەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

News Code 35307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =