بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30 سەرلەبەیانی کۆبوونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت کە ئاڵبەت لەسەر پرسە تایبەتەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە بەڵکوو بۆ تاوتوێ کردنی گۆڕانکاریگەلێکە کە لە چەند مانگی دوایی ڕووی داوە.
خەتیب زادە هەروەها وتی: لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە جێگری سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئازەربایجان سەردانی ئێران دەکات.
Your Comment