بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە کەوتووەتە سەر باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگەی قادسیە کە خێزانێکی تورکمانی تێدا نیشتەجێ بوون.
هەروەها سێ مووشەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتەوە و مووشەکێکیش لە گەڕەکی جادریە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشە مووشەکییەکە رایگەیاندووە،ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا وا دەردەکەوێت ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە کامپی ئەلڕەشید-ە".
ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی هێرشەکەوە زیانی ماددی کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی راگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، هەشت مووشەک لەنێو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی قادسییە.
جگە لە بەرکەوتنی زیانی ماددی بە ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانە، زیان بە 14 ئۆتۆمبێلی مەدەنی و موەلیدەی کارەبایی و کەرەڤانەش کەوتوون.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هێرشە مووشەکییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە .
بۆچوونی ئێوە