بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەمەساڵح له پهیامێكدا بۆ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی نووسی: "بەھۆی ھێنانی ئاژەڵ و ماسی قاچاخەوە، جگە لە یاسا شکێنێ، تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدایە، بەرپرسیاری یەکەمیش ئێوەن کە ڕێگای لێناگرن، بەبێ گومرگ و بەبێ ھیچ پشکنین و کەرەنتینەیەک، ڕۆژانە ھەزاران ئاژەڵ لەلایەن بەرپرسەکانەوە داخڵدەکرێن، ھێزە ئەمنیەکانیش لە بازگەکان بەڕێی دەکەن".
ئهو پهرلهمانتارهی گۆڕان دهشڵێت: "ئاژەڵ لە سوریا (ڕێگای سحێلا) و تورکیا(شیروان مەزن) و ئێران (پێنجوێن و تەوێڵە) داخڵ دەبێت، ھێنانی ماسی بەفەرمی قەدەغەیە بۆ پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆ، بەھۆی ئەم قاچاخیەوە سامانی ماسی کە زیاتر لە ھەزار حەوزو بژێوەی ھەزاران خێزانە لە ناو دەچێ، ھەزاران خێزانی کوردستانیش کە لەسەر ئاژەڵداری دەژین تووشی زیانی گەورەبوون".
عەلی حەمەساڵح رونیشیكردهوه: "بەرپرسەکان لە ئۆتۆمبیل و ھێلکە و جگەرەو فەرشەوە بۆ مەڕو گاو ماسی بەقاچاخ داخڵدەکەن و مانگانە دەیان ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، ئیدی گلەیی چی لە عێراق دەکەن موچەی خەڵک نادات، ئێوە لە خەمی موچەی خەڵکدابان گەندەڵی و قاچاخیتان بەسەرەوە نەدەکردن"
بۆچوونی ئێوە