بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند: " هێرشه‌كانی په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستێوه‌ردان و خۆخزاندنه نێو خۆپێشاندانی ئاشتییانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ، هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات.
مەسرور بارزانی وتی: ناشبێت چیتر سود له‌و هاوكاریانه وه‌ربگرن كه پێشكه‌ش به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كرێن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، دوشه‌ممه مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له جۆیل ره‌یبێرن نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی سوریا كرا، هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌بونی گفتوگۆی ئاشتیانه له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا كرده‌وه له پێناو په‌ره‌دان به ئازادی و فره‌لایه‌نی سیاسیی و هاوبه‌شیكردن له ده‌سه‌ڵاتدا، هاوڕابون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستانی داعش هێشتاش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به هێرشی شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كرد بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری ئامێدی و به توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كرد، راشیگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌دا سێ پێشمه‌رگه و كارمه‌ندی ئاسایش، له سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه کوژراون.
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ژێر هه‌ژمونی په‌كه‌كه بێته ده‌ره‌وه و نابێت چیتر ڕێگه بدرێت په‌كه‌كه سود له‌و هاوكاریانه وه‌ربگرن كه پێشكه‌شی هه‌سه‌ده ده‌كرێن.
Your Comment