, بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "13ی ئەم مانگە، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوهڕۆی لەنزیک گوندی رەشانکێ لە شارەدێی زاویتەی سەربە دهۆک، هێزە تایبەتەکانی پارتی، ئۆتۆمبێلێکیان راگرت کە هەڤاڵانی ئێمە و ئەندامی ڕێکخستنێکی دۆستمانی تێدابوون، هێزەکانی پارتی کە بینییان لەناو ئۆتۆمێلەکەدایە، بە قورسی دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کرد".
رایگەیاند: "هەر ئێوارەی ئەو رۆژە کاتژمێر 8:30 خولەک، لە ناوچەیەکی نێوان گوندەکانی کانی و سەرگەلێ لە ناوچەی ئامێدی، کە ساڵانێکە ئۆتۆمبێلەکانمان تێیدا هاتوچۆ دەکەن، ئۆتۆمبێلێکمان لە ڕێدابو لەلایەن زرێپۆشەکانی پارتییەوە، کە چەکی قورسیان پێبو، گەمارۆدرا، ئۆتۆمبێلەکەی ئێمەش بێ ئەوەی بوەستێت بەردەوامی بە ڕێگای خۆیداوە، بەڵام هێزەکانی پارتی بە چڕی دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردوە، لەسەر ئەوەش شەڕ ڕویداوە و لە ئەنجامیدا سێ هەڤاڵمان بریندرابوون و دۆخی دوانیان ناجێگیرە".
هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیاردراوە بە بەرنامە ڕێگە لە ئۆتۆمبێلەکانمان بگیردرێت و بیانکەنە ئامانج، بۆیەش ئەم ڕوداوە هێرشکارییە، بەرپرسیارێتی ئەم ڕوداوانە لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە پلانەکەیان داڕشتوە و جێبەجێیان کردوە".
پێشتریش وهزارهتی پێشمهرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبوەوە، "شەوی 13-12-2020 لە گوندی گردگاشی لە پەلامارێکی چەکدارانی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەربازگەیەکی پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی، ملازمی یەک عەبدوالڕەحمان ئەمین گیانی لە دەستدا.
Your Comment