بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وهی ئێران پێرۆزبایی سێیه‌مین ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق به‌سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعشی كرد و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی له ئه‌نجامی ئیراده‌ی به‌هێزی یه‌كپارچه‌ی عێراق، گه‌ل و ته‌واوی هێزه چه‌كدار و ئاسایشه‌كانی عێراق به ئیلهام وه‌رگرتن له مه‌رجه‌عیتی دیدی ئه‌م وڵاته حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا سیستانی له دژی تیرۆریزم زانی.
خه‌تیب زاده به ئاماژه‌دان به پشتگیرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریزمی داعشدا، وتی: حكومه‌ت و گه‌لی ئێران به‌رده‌وام له ته‌نیشت حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بوون و درێغی هیچ جۆرە یارمه‌تیه‌ک بۆ یه‌كپارچه‌یی، ئاسایش، سه‌قامگیری، گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی عێراق ناكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی كرده‌وه: ئێمه شایه‌تین كه چۆن خوێنی شه‌هیدانی هه‌ردوو وڵات له‌م جه‌نگه پیرۆزه‌دا پێكه‌وه تێكه‌ڵا بوون و هاوڕێیه‌تی و هاودڵی هه‌ردوو حكومه‌ت له ڕووداوی تیرۆری شه‌هید قاسمی سوله‌یمانی و شه‌هید ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ک سه‌ردارانی تیرۆریزم و توندڕه‌وی گه‌شته لوتكه.
وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماسی زیادی كرد: ئه‌گه‌رچی هێزی سه‌ربازی داعش شكستی خوارد به‌ڵام هێشتا بیری ته‌كفیری، دژه مرۆڤایه‌تی، تیرۆریستی و پشتگیرییه ئاشكرا و نهێنیه ناوچه‌یی و جیهانی له ئه‌وان به‌رده‌وامه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی فیكری و به‌هێزبوونه‌وه‌ی دوباره‌ی ئه‌م ڕه‌وته به‌ئاگا بێت.
بۆچوونی ئێوە