بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی دروستبونی گرژی لەخۆپیشاندانەکەی قەزای کفری دوو کەس کە برینەکانیان سەخت بوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی قەزای کەلار.
خەندان لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسی: بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەو هاووڵاتیانە گیانی لەدەستداوە و لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی گەرمیانە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی، لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردو پارێزگای سلێمانی 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 55 کەسیش برینداربوون.
Your Comment