بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیاز مەسعوودی لەو بارەوە وتی: دەستوور ئیزنی ناردنی هێزی چەکدار بۆ هەرێمی کوردستان ناداتە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان -مەگەر خۆی داوا بکات- و بەرپرسیارێتی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سلێمانی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ڕیاز مەسعوودی وتیشی: دەوڵەتی ناوەندی لە ئەم حاڵەتەدا دەستێوەردان ناکات مەگەر کاتێک کە بەرژەوەندی و سەروەریی وڵات، وەکوو بەرژەوەندی نەوتی یان زیندانە ناوەندییەکان بکەوێتە مەترسییەوە.
ڕاشیگەیاند: لە ئەم حاڵەتەدایە کە دەوڵەتی ناوەندی مافی هەیە بە بێ ڕێککەوتنی دەوڵەتی هەرێم دەستێوەردان بکات وەکوو ئەوەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری حەیدەر عەبادی ڕووی دا.
Your Comment