AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٨ ١٨:٤٧

لە هێرشی خۆپیشاندەراندا;

بارەگای پارتی ,یەکێتی , کۆمەڵ و یەکگرتوو لە خورماڵ سووتێندران

بارەگای پارتی ,یەکێتی , کۆمەڵ و یەکگرتوو لە خورماڵ سووتێندران

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵ و له‌گه‌ڵ باره‌گای هه‌ریه‌ك له‌ حزبه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌گگرتوو، سه‌رجه‌میان سوتاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی خۆپشاندانه‌كه‌ی ناحیه‌ی خورماڵ به‌رده‌وامه‌، خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی پارتی و ته‌واوی باره‌گاكه‌یان سوتاند و به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌رانیش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌، له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ گیریانخواردوه‌ و تیمه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنیان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خەندان,  پاش سوتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی پارتی، هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی و سوتاندیان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵ و قوتابخانه‌ی عه‌بدولای كوڕی عومه‌ریشیان سوتاند.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌وگرژی و ئاڵۆزیانه‌ی دروستبون.

News ID 35117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha