بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى سوتاندنى باره‌گاكانى كۆمیته‌ى یه‌كێتى‌و مه‌كۆى گۆڕان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى پیره‌مه‌گرونه‌وه، خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م لیژنه‌ى ناوچه‌ى پارتیش، به‌ڵام پارتى ڕوبه‌ڕوى خۆپیشانده‌ران بۆوه‌و ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات.
سوتاندنی بارەگانی یەکێتی و گۆڕان
په‌یامنێری شارپرێس له‌ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرونه‌وه ڕایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندا دواى سوتاندنى باره‌گاكانى یه‌كێتى‌و گۆڕان، لیژنه‌ى ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانى پارتى ڕوبه‌ڕوى خۆپیشانده‌ران بونه‌وه‌و ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا خۆپیشانده‌ران چونه‌ته ناو باره‌گاى پارتیه‌وه‌و ئاگریان تێبه‌ردا.
ئەفسەرێک بریندار کرا
داى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌دانیشتوانى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون بۆ داواكاریه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه له‌هێزه ئه‌منیه‌كان كرا‌و ئه‌فسه‌رێك برینداره.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون وه‌ك زۆربه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى سنورى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندانى ناڕه‌زاییان دژى حكومه‌ت ئه‌نجامدا به‌هۆى نه‌بونى موچه‌و كه‌مى خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنیەکانی پیرەمەگرون ڕویدا‌و هەوڵدرا بەگازی فرمێسک‌ڕێژ بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکرێت.
شارپرێس زانیارى ده‌ستكه‌وتوه، دواى رشتنى گازى فرمێسك‌ڕێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، له‌ناو خۆبیشاندهرانهوه دوو كه‌س به‌ده‌مانچه ته‌قه‌یان كردوه‌و فیشه‌كێك به‌ر یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان كه‌وتوه به‌ناوی نه‌قیب (هـ )و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
Your Comment