بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەت و ئیتیلافی عێراقیون لە دیدار لە گەڵ ئیرەج مەسجدی لە بەغدا، جەختی کردە سەر گۆڕانکارییەکای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی دوولایەنە و ڕێگاکانی پەرەدان بەو پەیوەندییانە لە بواری ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی دوو وڵاتدا.
حەکیم ئاماژەی دایە زەروورەتی سەرمایەدانەری کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەموو بوارەکاندا لە عێراق.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی دایە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و وتی: پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی سەروونەتەوەیی و سەروو تایفەیی ڕێگایەکی شیاوە بۆ قەیرانی سیاسی لە عێراق.
عەمار حەکیم سەبارەت بە ڕووداوی تیرۆریستی ڕۆژی هەینی لە ئێران و شەهید کردنی زانایەکی گەورەی ناڤۆکی وتی: ئەو کردەوە تیرۆریستیە ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین.
بۆچوونی ئێوە