١٢٩٥٠کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/   مەرگی ٣٨٩کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ١٢٩٥٠ کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە   ٣٨٩  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   ٤٧ هەزار و٨٧٤  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  ٩٤٨  هەزار و   ٧٤٩ کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  ٦٥٨ هەزار و   ٢٩٢ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 34983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =