بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا مەلا قادر لە پەیامی هەینی ئەم هەفتەیە کە لەبری قسە کردن لە نوێژی هەینی، بەشێوەی ئانلاین خوێندرایەوە، زیادی کرد: ئەرک و کاری سەرەکی ئێمە بانگەشەی دین و خزمەت بە خەڵکە و وەکوو مامۆستایەک لە ئەم ساڵانە پێوەندیدەری خەڵک و کۆماری ئیسلامی بووم.
ناوبراو درێژەی دا: بۆ پێشکەوتن لە کاروبارەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هاوڕێیمان کردووە و بەرپرسانی دەسەڵات و بەتایبەتی خەڵکی ڕۆژاوای ئێران باش دەزانن لە چڵ ساڵی ڕابردوودا چۆن چووینەتە پێشەوە.
مامۆستا مەلا قادر قادری وتی: هەڕەشەی دوژمنان دژی ئێمە بۆ ئەوەیە کە دەست لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبگرین بەڵام پەیامی ئاشکرای ئێمە ئەوەیە کە لە بەرگری لە دین، خەڵک و نیزام ناکشێینەوە و پتەوتر لە ڕابردووین.
وتیشی : لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو دژبەرانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە و سووکایەتی زۆریان بە خۆم و بنەماڵەم کردووە و ئەوەی کە لە دەستیان هاتووە دژی من کردوویانە و ئەوەش نیشانەی لاوازی ئەوانە.
مامۆستا قادری جەختی کرد: ئەبێ لە بەرانبەر دوژمنانەوە سەبرمان هەبێت و لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو هیچ جۆرە سووکایەتیەکمان تەنانەت بەرانبەر دژبەران ئەنجام نەداوە چونکوو ئایینی ئیسلام دژی ئەوەیە.
ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێی خەڵک لە ڕۆژانی ڕابردوو و کاردانەوە بە سووکایەتی یەکێک لە پارتە دژبەرەکانی دەرەوەی ئێران دژی ناوبراو وتی: ئەگەر تەشهیر و سووکایەتی بە زانایانی ئایینی بکرێت، مزگەوت و ئەهلی دینیش خەساریان پێدەگات.
بۆچوونی ئێوە