AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٨ ١٠:٠٣

داخوازیی بۆ سزادانی بکەرەکانی ئەم جەنایەتە؛

بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە

بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە

ئەنجومەنی ڕۆحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی پارێزگای کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا لە بەیاننامەیەکدا تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ئەنجومەنە لە بەیاننامەکەی خۆیاندا هێناویە: جارێکی دیکە دەستی نەگریسی ئیستکباری جیهانی و ئیسرائیل لە قۆڵی نیشتمان فرۆشانەوە هاتە دەرەوە و زانا ناڤۆکیەکەی ئێمەیان تیرۆر کرد و شەهیدیان کرد.

شەهید موحسێن فەخری زادە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی وەزارەتی بەرگری کە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئێران بوو، گەییشتە ئارەزووی خۆی و چووە ڕیزی دۆستانی شەهیدی خۆیەوە.

ئەگەرچی دوژمنان ئەمڕۆ شەهید فەخری زادە و سولەیمانییەکان شەهید دەکات بەڵام گەنجانی ئێران بە فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە شێوەی جیدی ئارمانە پیرۆزەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی دەبەنە پێشەوە و بەم شێوەیە دوژمن بێ هیوا دەکەن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا ئەو تیرۆرە ئیدانە دەکەین و لە هێزە ئەمنی و دادوەرییەکان داوای ناسینەوە و سزادانی هەموو بکەرەکانی ئەو هەڵمەتە دەکەین.

News ID 34966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha