AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٨ ٠٩:٣٠

ئانتۆنیۆ گۆترێش پەیامێکی دەرکرد؛

کاردانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێرانی

کاردانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێرانی

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری موحسێن فەخری زادە کاردانەوەی نیشان دا و داوای لە لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیانا بگرن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری ڕۆژی ڕابردووی موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێران کاردانەوەی نیشان دا و داوای دان بەخۆداگرتنی لە لایەنەکان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرحان حەق وتەبێژی ئەمینداری گەشتی نەتەوەیەلگرتووەکان وتی: ئێمە ڕاپۆرتێکمان لە سەر تیرۆری زانایەکی ناڤۆکی ئێران لە دەڤەری تاران وەرگرت، ئێمە داوای دان بەخۆدا گرتن لە هەموو لایەنەکان و ڕێگری لە هەر جۆرە هەوڵێک دەکەین کە دەبێتە هۆی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.

News ID 34965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha