AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٧ ٠٩:٢٦

ئەگەری داخرانی ڕێگای دیواندەرە-سەقز-بانە؛

بارینی بەفری ٨٠ سانتی مەتری لە هەندێک ناوچەی کوردستان

بارینی بەفری ٨٠ سانتی مەتری لە هەندێک ناوچەی کوردستان

سەرۆکی ئیدارەی ڕێگاوبانی سەقز ڕایگەیاند: بە درێژەی بەفر بارینەکان، ڕێگاکانی دیواندەرە- سەقز- بانە دادەخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی سەقز بە وتنی ئەوەی کە بارینی بەفری قورس بووەتە هۆی داخرانی ملەی مەحموودئاوا، وتی: لە ئەم دۆخەدا هاتوچۆی بارهەڵگری گواستنەوەی مادەی کانزاییەکانیش لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووەتەوە.

مەحموود ڕۆحانی زادە وتیشی: بارینی ئاوەها بەفرێکی قورس دوور لە چاوەڕوانی بوو و ئێستاش پێنج گرووپی ڕێگاوبان لە سەر ڕێگا سەرەکییەکانی شارەکانی سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان، مەریوان و تکاب خەریکی پاک کردنەوەی جادەکانن.

ڕۆحانی زادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە بارینی بەفر لە هەندێک ناوچەکان گەییشتووەتە ٨٠ سانتی مەتر، زیادی کرد: بە ئەو بارینگەلەوە لە ڕێگاکانی سەقز-دیواندەرە و سەقز-بانە هاتوچۆ تووشی کێشە بووە و ئێستا لە ئەو دوو ڕێگایە هاتوچۆ زۆر ئەستەمە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر بارینەکان بەم شێوەیە درێژەیان هەبێت ڕێگاکانی سەقز-دیواندەرە و سەقز-بانە بە ئەگەری زۆرەوە دادەخرێن و داوا لە خەڵک دەکەین لە هاتوچۆوە نازەروورەکان خۆیان بپارێزن.

News ID 34951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha