نهێنی جووڵەی هێزی گوڵانی مەسرور بارزانی و شەڕی پەکەکە و پارتی لە دهۆک

باهۆز ئەرداڵ لە لێدوانێکدا لە ئامادەیی پەکەکە بۆ دانوستان لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو کێشەگەلە کە لە ئەم دواییە هاتە ئاراوە، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باهۆز ئەرداڵ، ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی بڕیارگەی سەرەکی هێزەکانی هەپەگە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە ڕایگەیاند: هۆکاری تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی ئەم دواییە، بردنی هێزەکانی گوڵانی سەر بە مەسروور بارزانی و پێشمەرگەی ڕۆژ کە تورکیا پەروەردەیانی کردووە بەرەو ناوچەی گارا و میتنا بوو.

وتیشی: هێزەکانی پەکەکە بە هیچ لەونێک هێرشیان نەکردووەتە سەر ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی پێشمەرگە بەڵکوو ئەوە پێشمەرگەیە کە بە چەکی قورسەوە خەریکی ڕێکخستنی ئۆپراسیۆن لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی پەکەکەیە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە داخوازیی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چارەسەری کێشەکە لە ڕێگای دانوستان و دیالۆگەوە وتی: هەمووان بزانن کە پەکەکە شەڕخواز نییە و پێمان وایە کە شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە. پەکەکە و پارتی دوژمنی یەک نین و دەتوانن لە سەر مێزی دانوستان دابنیشێن. ئێمە هەمیشە ئامادەی دانوستانین بەڵام ئایا لایەنی بەرانبەریش ئامادەی دانوستانە؟

News Code 34912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha