بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه، دوێنێ شەممە لەبنکەی سەربازیی کێڵگەی نەوتیی عومەر لە گوندەواری دێرەزوری ڕۆژهەڵات، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەگەڵ نوێنەری هێزەکانی سوریای دیموکرات و فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازیی‌و مەدەنی دێرەزور کۆبوونەتەوە.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو کە له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس لە دوا پێشهاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و تەنگهەڵچنین بەشانە نوستوەکانی داعش و چۆنێتی پشتیوانی کردنی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری ناوچەکە کراوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هەردوو لایەنی ئه‌مریكی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جەختیان کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن لەپشتیوانی کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕوی سەربازیی‌و لۆجستکیەوە، هەروەک لەئاوەدان کردنەوەی ناوچەکانیشیان پاڵپشتی ئەنجومەنی مەدەنیی دێرەزور دەکەن.
ناوەڕۆکەکەی ئاشكرا دەبێت؛
کۆبوونەوەی هەسەدە و وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دەیرەزوور

وەفدێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌چێته كوردستانی سووریا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆده‌بێته‌وه، ڕوانگه‌ى سوریش بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
News ID 34896
Your Comment