بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ باس لەپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت و چەند بابەتی ڕۆژەڤی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق دوێنێ شەمە کۆبووەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیاردراوه بۆ ماوەی (3 مانگ) مەلا بەختیار له ئه‌ندامێتی له ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سڕكبكرێت، به‌هۆی چه‌ند پرسێكی ناو كتێبی "لەبری بیرەوەری" كه ماوه‌ی رابردوو بڵاویكردبووه‌وه.
هه‌روه‌ها سەرەنجڕاكێشان بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەركراوه.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق دوای ئه‌وه دێت كه له 17ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیان كرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
Your Comment