AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١ ١٨:١٦

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند:

تورکیا بە زووترین کات هێزی چەکدار دەنێرێتە ئازەربایجان

تورکیا بە زووترین کات هێزی چەکدار دەنێرێتە ئازەربایجان

وەزیری بەرگری تورکیا لە ئامادەیی سوپای تورکیا بۆ ناردنی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ کۆماری ئازەربایجان لە کورتترین کاتدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، هلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پەسەند کرانی گەڵاڵای ناردنی هیزی سەربازی لە لائەم سوپای تورکیاوە بۆ کۆماری ئازەربایجان وتی: گەڵاڵەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئازەربایجان پەسەند کراوە.

وتیشی: ئامادەکارییەکانیش کراوە. لە درێژەی ئەو گەڵاڵەیە بە زوویی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەنێرینە ئازەربایجان. بۆ ئەو گواستنەوەش هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ئامدەیی تەواودایە.

ئاکار لە درێژەدا وتی: دیددارەکانمان لەگەل ڕووسیا لەو بارەوە درێژەی هەیە. ئەوەی کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و مافی براکانمان لە ئازەربایجان پێویستە ئەنجامی دەدەین.

News ID 34886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha