AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٣٠ ١١:٥١

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:

نادادپەروەری و ناڕوونی لە حكومڕانی لە سیمای هەرێمی کوردستاندا دیارە

نادادپەروەری و ناڕوونی لە حكومڕانی لە سیمای هەرێمی کوردستاندا دیارە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت کەنادادپەروەری و ناڕوونی لە حكومڕانی هەرێمی کوردستان بوەتە سیمای هەرێمەكە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت کەنادادپەروەری و ناڕوونی لە حكومڕانی هەرێمی کوردستان بوەتە سیمای هەرێمەكە و لە ئەنجامیشدا بێ هیوایی و ناسەقامگیری ئابووری و قەیرانی بژێوی دروستبووە.

سەلاحەدین بەهائەدین، لەگەڵ مەڵبەندی هەڵەبجەی حزبەکەی کۆبووەوە و رایگەیاندووە: "بەداخەوە سیمای هەرێمەكەمان نادادپەروەری و ناڕوونی لە حكومڕانی بۆتە هۆی لاوازكردنی پرسەكانی ژیانی هاوڵاتیان و بڵاوبونەوەی بێ هیوایی و ناسەقامگیری ئابوری و قەیرانی بژێوی و بڕینی مووچە، سەرباری ئەمانەش پرسی پەروەردەو كەرتی تەندروستی زۆر بەداخەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەولاوازبوون و خراپی دەڕوات".

باسی لەوەشكردووە:"بۆیە ئەركی ئێمەی یەكگرتوو و نوخبەی ئیسلام خواز و ئیسلامی و نیشتیمانپەروەر هێجگار گرانەو دەبێ لەئاست ئەركەكاندا بین".

ئەمینداری یەكگرتوو،لەو کۆبونەوەیەدا باسی لە ئەرکی داهاتوی حزبەکەشی کردوە بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە كاروباری ناوخۆی پارتەکەیان بەتایبەت لە بواری پەروەردەدا وەک لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

News ID 34870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha