وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13223 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 476 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 43 هەزار و 417 کەس.
ڕاشیگەیاند: ئێستا 815 هەزار و 117 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 583 هەزار و 705 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە
بۆچوونی ئێوە