بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری قامیشلۆ ژماره‌یه‌ك منداڵى چه‌كدارانى داعش كه به‌ڕه‌گه‌ز ڕووسى بوون ڕاده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش وه‌فدێكى كرملین بۆ ئه‌و پرسه هاتوونەتە قامیشلۆ.
لەساڵی ٢٠١٨شه‌وە تائێستا ئیدارەی خۆسەر ٣٥٠ منداڵ‌و ژنی خێزانی چەکدارانی داعشی ڕادەستی ٢٠ وڵاتی عەرەبی‌و بیانی کردۆتەوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاكان ئاشكرایان كردووه کە ئیدارەی خۆسەر لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ٣٠ منداڵی بەڕەگەز ڕوسی خێزانی چەکدارە داعشەکانی ناو کەمپی هۆل ڕادەستی وه‌فدێكى ڕووسی ده‌كاته‌وه.
پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە لەفەرمانگەی پەیوەندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارەی خۆسەر لەشاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئیدارەی خۆسەر عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی فەرمانگەکەو لاریسا نیکۆلاڤینا سەرۆکی وه‌فدى ڕووسی بەشداربوون.
لە ئێستادا نزیکەی ٤٩ هەزار منداڵ لەناو که‌مپی هۆلدان کە ٢٣ هەزاریان سوری‌و ٢١ هەزاریان عێراقی‌و ٨ هەزاریشیان منداڵی نزیکەی ٥٠ وڵاتی ترن.
بۆچوونی ئێوە