لە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هێزێکی دژە شۆڕش لە سنووری تەکوور لە ورمێ سنووری ئێرانیان بەزاند و دەیانەویست بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات بێنە ناو خاکی ئێران بەڵام سنوورەوانان بەرەنگاریان بوونەوە.
لە شەڕی نێوان سنوورەوانی ورمێ و چەکدارانی دژە شۆڕش، سێ کەس بە ناوەکانی ئوستوار دووەم موسلێم جەهان ئارا, ئوستوار دووەم مالیک تاهیر و سەرباز کامەران کەرامەت لە هێزی سنوورەوانی ئێران شەهید کراون.
دوو سەربازیش بریندار بوون.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە خەسارێکی زۆر لە تیرۆریستانی دژە شۆڕش کەوتووە کە بە زووترین کات ڕاپۆڕتێکی لەسەر بڵاو دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە