بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: پادشای عەرەبستان کە شان بە شانی تیرۆریزمی ئەمریکایی داعش لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بووە، مافی ئەوەی نییە تۆمەت لە کۆماری ئیسلامی ئێران بدات.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕیاز باشترە دەست لە خزمەت کردنی ئیسرائیل هەڵبگرێت و ڕێز بۆ دراوسێکانی دابنێت، جەختی کرد: ئێران بەردەوام پشتیوانی سەرەکی ئاشتی و ئاسایشی دراوسێکان و ناوچەکەیە.
Your Comment