بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی هاتنی لەدایک بوونی حەزەرتی محەمەد(د.خ) و لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام جەعفەر سادق(د.خ)، ڕێبەری باڵای ئێران، پێشنیاری بەخشین یان داشکانی سزای ٣٧٨٠ زیندانیی سزادراو لە دادگای گشتی و شۆڕش، دادگای هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی قبووڵ کرا.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری گەورە(د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق(د.خ)، لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵا پێشنیاری داشکان یان بەخشین و گۆڕینی سزای ٣٧٨٠ زیندانی کە لە کۆمیسیۆنی ناوەندی بەخشین، مەرجی پێویستیان بۆ ئەو پرسە هەبوو، پێشکەش کرد کە ئەو پێشنیارە بە پێێ بەندی ١١ ی مادەی ١١٠ ی یاسای بنەڕەتی، لەلایەن ڕێبەرەوە قبووڵ کرا.
Your Comment